ئادار 28, 2024 14:30 Asia/Tehran

لایەنگرانی فەلەستین لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان، خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە بوون.

ژمارێک لە لایەنگرانی فەلەستین لە "بەرلین"ی پایتەختی ئاڵمان خۆپێشاندانیان کردو خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی دژ بە غەززە بوون.

خۆپێشاندەران، ئاڵاکانی فەلەستین و پارچە نوسراوەکانی "ژینۆساید لە غەززە بوەستێنن" یان لەدەستدا بوو و دروشمیان دەدا: فەلەستین ئازاد بکەن.

لە وڵاتی ئوردون و مەراکشیش خۆپێشاندانی هاوشێوە بەڕێوە چوو.

هێزە ئاسایشییەکانی ئوردون، ژمارێک لە لایەنگرانی خەڵکی غەززەیان لە دەورووبەری باڵوێزخانەی رژیمی داگیرکەر قۆڵبەست کردووە.

هەزاران شارومەندی مەراکشیش ، شەوی چوارشەممە لە شارەکانی "مەکناس" و "دارولبەیزا" بۆ پاڵپشتیی لە خەڵکی غەززە، خۆپێشاندانیان کرد.

خۆپێشاندەران بە بەدەستەوەگرتنی ئاڵای فەلەستین و پارچە نووسراوە، خوازیاری راگیرانی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بوون و دروشمی "ئازادکرانی فەلەستین و پشتگریی لە مزگەوتی ئەقسایان" بەرز کردەوە.­

سەرپەیڤ