نیسان 20, 2024 10:11 Asia/Tehran

"فیلیپ لازارینی" کۆمیسێری گشتیی ئاژانسی کار و فریاگوزاریی بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارت بە غەززە وتی: هەوڵێکی نامرۆیی و ناحەزانە لە ئارادایە بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکیی ئەم ناوەندە.

"فیلیپ لازارینی" بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵوەشانەەی ئەم ناوەندە لە کورتماوەدا قەیرانی مرۆیی لە غەززە قووڵتر دەکات و لە درێژماوەیشدا تێپەڕین لە ئاگربڕ بەرەو سەردەمی پاش ئەوە دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەڵوەشانەوەی ئانڕوا دواهاتی درێژخایەنی دەبێ و خەڵک بێبەش دەکات لە  خزمەتگوزاریی پێویستیان، جەختیشی کرد؛ بێتوو ئانڕوا داخرێ کاری دژواری گەڕاندنەوەی نیوملوێن کوڕ و کچ بۆ سەر پۆل و خوێندنگەکانیان تەواو نەگونجاو دەبێ. 

کۆمیسێری گشتیی ئاژانسی کار و فریاگوزاریی بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان وتیشی: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە غەززەدا ئانڕوا گازەری پشتی هەموو هەوڵ و هەڵمەتە مرۆڤدۆستانەکانە و هەموو یارمەتییە زۆر پێویست و سەرەکییەکان دابین و یان هەواهەنگیان دەکات.

سەرپەیڤ