کۆتایی سەفەری چڕوپڕی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بۆنێویۆرک؛ناردنی هۆشداری جۆربەجۆرلەخاکی ئەمریکا بۆئیسرائیل
نیسان 20, 2024 11:07 Asia/Tehran
"حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان " وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کەبۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وفەلەستین سەفەری کردبوو بۆ نێویۆرک ، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە کاتیی خۆجیی ئەم شارەی بەجێی هێشت
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پاشنێوەڕووی چوارشەممە بە کاتیی خۆجیی بەپێشوازی ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەیەکەم سەفەری خۆی بۆ نێویۆرک لەساڵی نوێ هەتاوی ١٤٠٣گەیشتە فڕگەی جان ئیف کیندی نێویۆرک ، بەیانی شەممە بە کاتیی خۆجیی کۆتایی دا بە سێهەمین سەفەری خۆی دوای دەسپێکرانی شەڕی ئیسرائیل لە غەززە.وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە ئەنجومەنی ئاسایش چاوەڕوانیمان هەیە بە پەسەن کرانی بڕیارنامەیەکی گشتتداگر، مسۆگەرانە ولەژێروەرزی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، سەربارەت بەم بابەتانە کردەوەپیشان بدات:
یەکەم: دامەزرانی ئاگربڕی خێرا، تۆکمە وتەواووبێ شەرت ومەرج وهەمیشەیی لەهەموو ناوچەکانی غەززە لەوان لە ڕەفەح ، وتەنانەت ڕۆخی خۆرئاوایی
دوهەم: لابردنی تۆکمە وتەواوی گەمارۆی ئینسانی غەززە.
سێهەم: ئاڵووێرکردنی مرۆڤی یەخسێران ،پیمل کردنی ڕژێم بە چوونە دەری خێرا، تۆکمە وتەواووبەبێ شەرت ومەرجی هە مووهێزەسەربازیەکان وکەرەسە وئامیریان لەغەززەوپێویستی گەڕانەوەی ئەمنی خەڵک بۆناوچە وماڵ وحاڵی خۆیان .
پێنجەم: داسەپانی بایکۆتی گشتتداگروخێرای چەکەمەنی لەدژی ڕژێمی ئیسرائیل
شەشەم:پشتیوانی لە بڕێاری کاتیی ئیلازام هێنەری دیوانی نێودەوڵەتی دادئەستینی ودابینکردنی بواروبەستێنی دادگەیی کران وسزادرانی هەموو هۆکاران ولاگرانی جەنایەکانی ئیسرائیل بەهۆی توش بوون بە بەرەکۆژی ، قەڵاچوو ی ئامانجداری هەواڵنێران، کارمەندانی ڕێکخراوەکانی جەماوەری خزمەت گەیاندن، کاربوردی بەردەوامی چەکە ناڤۆکیەکان لەوان بۆمبە هەیشوویی وفسفۆریەکان وهەڕەشەی بەردەوامی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی بەکەڵک وەرگرتن لە بۆمبای ناڤۆکی لەغەززە .