نیسان 25, 2024 10:30 Asia/Tehran

کۆمەڵی جیهانی ئیسلام چوارشەممە، تاوانە جەنگییە بەردەوامەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد.

"محمد بن عبدالکریم العیسی" ئەمینداری گشتیی کۆمەڵی جیهانی ئیسلام لە بەیاننامەیەکدا، تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە کە دواتاوانکارییەکەی، دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە کۆبینای پزیشکیی"ناسر" لە شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە بوو، شەرمەزارکرد.

ئەلعیسا، مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بێ ئاکامیی و ناکارامەیی کۆمەڵگای جیهانی لەڕاگرتنی ئەو دەسدرێژکارییە بەردەوامانە کە توندوتیژیی زیاتریان بەدواوەیەو کارەساتی مرۆیی و کاولکارییەکانی تاوپێداوە.

ناوبرا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، بەرپرسایەتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی لەهەمبەر راگیرانی کۆمەڵکوژیی و خەسار و زیانەکان بگرێتەئەستۆ.

دەزگەی بەرەڤانیی مەدەنیی کەرتی غەززەش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژماری تەرمە دۆزراوەکانی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە، پاش چوونەدەری هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە نەخۆشخانەی "ناسر" هەڵکەوتوو لە شاری خان یونس دۆزرابۆوە، بۆ٢٨٣کەس زیادی کردووە.

سەرپەیڤ