سینای ئەمریکا پەکەیجە یارمەتیدەرەکەی ئۆکراینیاو ڕژیمی زایۆنیستی و تایوان"ی پەسەند کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426837-سینای_ئەمریکا_پەکەیجە_یارمەتیدەرەکەی_ئۆکراینیاو_ڕژیمی_زایۆنیستی_و_تایوان_ی_پەسەند_کرد
چەند ڕۆژ لەدوای پەسەندی پەکەیجە یارمەتیدەرە نەوەدو پێنج ملیار دۆلاریەکەی ئەمریکا بۆ ئۆکراینیاو ڕژیمی زایۆنیستی و تایوان لە کۆنگرێس"ی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ ئەو پەکەیجە لە سیناش پەسەند کرا.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
نیسان 25, 2024 04:55 Asia/Tehran

چەند ڕۆژ لەدوای پەسەندی پەکەیجە یارمەتیدەرە نەوەدو پێنج ملیار دۆلاریەکەی ئەمریکا بۆ ئۆکراینیاو ڕژیمی زایۆنیستی و تایوان لە کۆنگرێس"ی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ ئەو پەکەیجە لە سیناش پەسەند کرا.

کۆڕی سینای ئەمریکا دوێنێ سێ شەم  پەکەیجە یارمەتیدەرە نەوەدو پێنج ملیار دۆلاریەکەی ئەمریکا بۆ  ئۆکراینیاو ڕژیمی زایۆنیستی و تایوان"ی پەسەند کرد.

ئەو پەکەیجە کە هەفتەی ڕابردوو لەدوای چەندین مانگ وەدواخران و ناکۆکی لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە پەسەند کرا، لەدوای پەسەندی  لەلایەن سیناوە هەر ئەمرۆ لەلایەن جەو بایدێنی سەرۆکی ئەو وڵاتەشەوە واژۆ دەکرێ.

ئەو پەکەیجە بریتی لە نزیکەی شەست و یەک ملیاردی یارمەتی بە ئۆکراینیاو زۆرتر لە بیست و شەش ملیار بۆ ڕژیمی زایۆنیستی و هەشت ملیار دۆلاریش بۆ ناوچەی هیندو ئۆقیانوسیەیە.

بە بۆچونی میدیاکان پەسەندی ئەو پەکەیجی یارمەتیە بە سەرکەوتنێکی بەرچاو بۆ بایدێن و دیمۆکڕاتەکانی کۆنگرێس و سیناتۆر میچ مەک کانێڵ"ی سەرۆکی کۆماریخوازەکانی کۆڕی سینا دێتە ئەژمار کە ماوەیەکی زۆر بوو هەوڵیان دەدا یارمەتی ئۆکراینیا بکرێ.