نیسان 27, 2024 08:30 Asia/Tehran

ناڕەزایەتی خوێندکاری بەدژی شەڕەکەی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزە، سەرانسەری ئەمریکای تەنیوەو لەئاکامی دەسوەردانی پۆلیس ٥٥٠ کەس دەست بەسەر کران.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە نوێژی بەکۆمەڵ لەلایەن زۆرتر لە ٥٠٠٠ کەس لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لەنێو دڵی ئەمریکاو واشینگتۆن دی سی بەڕیوە چوو.

پەلاماری دڕندانەو بەربڵاوی چەکدارانی ئەرتەشی زایۆنیست بۆسەر خەڵکی بێ تاوانی غەزەو کە بۆتە هۆی شەهیدو برینداربوونی بەهەزاران کەسی سڤیل و ئەو دڕندەکاریە کەم وێنانە بەجۆڕێک بوون کە بواریان ڕەخساندوە بۆ ناڕەزایەتی بەربڵاو لە ئوروپاو ئەمریکا، بەتایبەت لەنێو زانکۆکانیان.

خوێندکارانی لانیکەم چل زانکۆو کالیجی ئەمریکی و کەنەدایی بەئامانجی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەزە تاوڵ و چادری مانگرتنیان هەڵداوەو ئەو مانگرتنانە سەرەڕای وریایی دان و دەسوەردانی پۆلیس"یش هەروا بەردەوامن.

خوێندکارانی زۆربەی زانکۆکانی ئوروپاس هەر بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین خۆپیشاندانیان وەڕێ خستوە.

سەرپەیڤ