نیسان 28, 2024 10:15 Asia/Tehran

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەدرێژەی هەڵوێستی دژی ڕوسیایی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە پینتاگۆن ئامادەیە بڕی شەش ملیار دۆلار چەکەمەنی بەڕێکاتە ئۆکراینیا.

لوید ئاستین" لەدوای کۆتایی کۆبوونەوەی لەگەڵ گروپی پەیوەندی لەگەڵ ئۆکراینیا بە تەوەری بەهێزکردنی سەربازیانەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە ئەو پەکەیجە یارمەتیدەرەی ئەمریکا بۆ ڕژیمەکەی کی یف وەک گەورەترین پەکەیجی تاکوو ئێستای یارمەتی واشینگتۆن بە ئۆکراینیا پێناسە کراوە کە سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت گولەی تۆپخانەو خۆفڕو ئامێری دژی خۆفڕو موشەکی هەوایی لەخۆ دەگرێ.

شایانی باسە کە پاتریک ڕایدێری وتەبێژی پینتاگۆنیش ڕایگەیاندوە کە ئەمریکا بەڕێکردنی ئەو چەکوچۆڵە نوێیانەی وەک پەکەیجی یارمەتیدەری سەربازی بۆ ئۆکڕاینیای دەست پێکردوە.

سەرپەیڤ