بۆرێل: نیشانەی شەڕێکی جیهانی دیسانەوە سەری هەڵداوە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنوکەی جیهان ڕایگەیاند کە نیشانەی شەڕێکی جیهانی دیسانەوە سەری هەڵداوە.
جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا لە کۆبونەوەی تایبەتی کۆگەی جیهانی ئابوری لە ڕیاز پێداگری کرد کە پێویستە خوو بگرین بە جیهانێکی نوێ و بەرامبەر بە بێ خەمی و دڵنیابوون لە خۆمان بەرپرسایەتیەکی زۆرتر بەئەستۆ بگرین، ئوروپایەکان پێویستە یەکڕیزتر بن چونکە زۆر بچوکن و دەبێ ڕزگارببن لە جیهانێکی خاوەن زلهێز.
بۆرێل هاوکات ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سامیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر بەچرو پڕی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای ئاسیا قسەی لەگەڵ کرد.
ناوبراو لە پەڕی ئیکسەکەشی دا نوسیویەتی کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر ڕێککەوتوە لەسەر پێویستی کۆتایی هاتنی شەڕەکەی غەزەو گارانتی کرانی دەستڕاگەیشتنی بەتەواوی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی غەزەو هەنگاوهەڵگرتنی شێلگیر بەئاراستەی بەڕێوەبرانی ڕێگەچارەسەری دوو حکومەتی.