May 02, 2024 11:30 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتیی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکی بەدژ کردەی تاوانکارانەی رژێمی زایۆنیستی لە غەززەو هەروەها پشتگریی لە فەلەستینیەکان، پۆلیسی ئەو وڵاتە، کردەی سەرکوتکارانەی بەدژ ئەوان پەرەپێداوە. رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، ژماری خوێندکارانی گیراوی ئەمریکی زیاتر لە هەزار کەس راگەیاندووە.

تێکهەڵچوونی نێوان ناڕازییانی لایەنگری فەلەستین و بەرێوەبەرانی زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیۆیۆرک هەروا ڕوو لە زیادبوونە.

هێزەکانی پۆلیسی نیۆیۆرک سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە بۆ گرتن و بڵاوەپێکردن بە ناڕازییانی لایەنگری فەلەستین چوونەنێو حەوشی زانکۆی کۆلۆمبیا. هەروەها پۆلیسی ئەمریکا بۆ سەرکوت کردنی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆی فلۆریدای باشوری لە شاری "تامپا" مانیان گرتووە، لە گازی فرمێسکڕێژ کەڵکی وەرگرت. پۆلیسی دژە سەرهەڵدانی تێگزاسیش دەستی کردووە بە گرتنی تاک بە تاکی خوێندکارانی ناڕازیی زانکۆی تێگزاس.

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە زانکۆکانی ئەمریکا لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر پەرەی سەندووە. لە زانکۆی "یوسی ئێڵ ئەی" ی لۆس ئەنجلێسیش چەند ڕاپۆر و هەواڵ لەبارەی تێکهەڵچوونی لاگرانی فەلەستین و تاقمەکانی لایەنگری رژێمی زایۆنی بڵاو کراوەتەوە. زانکۆکانی یوتا، ویرجینیا، ئاریزۆنا، کارۆلینای باکوری و فلۆریداش شایەتی قۆڵبەست کرانی بەسەدان خوێندکاری ناڕازیی بوون.

سەرپەیڤ