May 05, 2024 12:14 Asia/Tehran

کارگێری گشتی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی بەرامبەر بە پەلاماردانی وشکانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە کە دەکرێ حەمامی خوێن وەڕیبخا وریایی دا.

"تیدرۆس ئادهانۆم گێبریسوس"ی کارگێری گشتی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی وێرای داوای ئاگربڕ بۆ شەرەکەی غەزە وریاشی دا بەرامبەر بە پەلاماری وشکانی بۆسەر ڕەفەح کە ئەو پەلامارە دەبێتە هۆی لاوازبوونی زۆرتری سیستمی تەندروستی کاولکراوی ئەو کەرتە.

یێنس لارکەی وتەبێژی نوسینگەی هاودەنگکاری کاروباری مڕۆڤانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژبێڤیش ڕایگەیاند کە پەلاماردانی ڕەفەح دەبێتە زەبرێکی بەهێز لە پرۆسەی بەڕێکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەزە، چونکە ڕەفەح بواری سەرەکی ئەو پرۆسەیەو هەربۆیەشە کە ئوروپاو ئەمریکاو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داوایان لە نەتانیاهۆ کردوە کە ئەو هەڵمەتە بەڕێوە نەبا.

هاوکات خۆڕاگری ئیسلامی عێراقیش ڕایگەیاندوە کە شاندێکی ئەو بزاڤە بۆ درێژەدان بە وتووێژ لەپێناو ئاگربڕ دەچێتە قاهیرە، بزوتنەوەی حەماس ڕازی بوە بە پێشنیارەکەی ئاگربڕی میسر، بەڵام داوای کردوە کە ئەمریکا ئەو ئەو ڕێککەوتنە گارانتی بکا.

وەزارەتی تەندروستی غەزە ئاماری شەهیدەکانی تائەمڕۆ بە سی و چوار هەزارو شەشسەدو بیست و دوو کەس ڕاگەیاندوە.

سەرپەیڤ