May 06, 2024 10:30 Asia/Tehran

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی خوازیاری بەڕەسمییەت ناسرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوو.

 ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بە پێشوازی لە بڕیارەکەی کۆماری ترینیداد و توباگۆ سەبارەت بە بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی فەلەستین، ئەو کردەوەی بە هەنگاوێکی گرینگ زانی کە لەگەڵ یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی هاوپێوەند بە نەتەوە یەکگرتووەکان دێتەوە.

 ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی داوای لە هەموو ئەو وڵاتانی جیهان کە وڵاتی فەلەستینیان بە ڕەسمییەت نەناسیوە، کرد، لە پێناو پاڵپشتی کردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ئیسراییل و دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکە، وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە ڕەسمییەت بناسن.

کۆماری ترینیداد و توباگۆ هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی وڵاتی فەلەستینی بە ڕەسمییەت ناسی.

پازدەهەمین خولی کۆبوونەوەی دوو ڕۆژانەی سەرانی  ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ڕۆژی رابردوو چوارەمی مانگی مەی لە بانجۆڵی پێتەختی وڵاتی گامبیا کاری خۆی دەست پێکرد.

سەرپەیڤ