May 08, 2024 10:30 Asia/Tehran

کۆمیسیۆنی ناوەندیی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ئەنجامە بەراییەکانی ژماردنی دەنگەکانی راگەیاند و بەم پێیە ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ئێستای ڕووسیا بە دەسخستنی هەشتا و حەوت پۆینت سی و یەک لە سەدی دەنگەکان سەرکەوتووی مەیدانە.

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا راگەیەندرا و ڤیلادیمیر پوتین توانی بە دەسخستنی زیاتر لە هەشتا و حەوت لە سەدی دەنگی خەڵکی ئەم وڵاتە، لەگەڵ بە دەستهێنانی سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە، ئاستێکی تازەی متمانەی جەماوەری لە مێژوویی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیادا تۆمار بکات. ڤیلادیمیر پوتین لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ڕابردوودا کە ساڵی دووهەزار و هەژدە بەڕێوەچوو، توانیبووی بە دەسخستنی حەفتا و شەش پۆینت شەست و نۆ لە سەدی دەنگەکان، سەرکەوێ.

"ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا کە بە بردنەوە لەم هەڵبژاردنە تا شەش ساڵی دیکە لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە، بە وشداریدان بە وڵاتانی ڕۆژاوایی سەبارەت بە تەشەنەی کێشە و ناکۆکییەکان وتی: ڕووسیا خوازیاری دانوستانێکی ئاشتیانەیە سەبارەت بە ئوکرایین، بەڵام بێتوو ڕۆژاوا زێدەخوازی بکات ئەگەری شەڕ و پێکدادانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ لە ئارادا دەبێ. 

سەرپەیڤ