کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەندامەتی فەلەستینی لەو ڕێکخراوە دا پەسەند کرد
کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە سەدو چل و سێ دەنگ، دەنگی ئەرێنی دا بە بەرنووسی بڕیارنامەی ئەندامەتی بەتەواوی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا.
سەدو چل و سێ دەنگی ئەرێنی، نۆ دەنگی نەرێنی و بیست و پێنج دەنگی بێلایەن ئاکامی دەنگ وەرگرتن بوو سەبارەت بە ئەندامەتی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا.
کۆبوونەوەی نائاسایی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە بڕیارنامەی ماف و سەرەتیەکانی فەلەستین کە بەهۆیەوە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش کراوە کە بەشیوەیەکی شیاو بە داواکاری فەلەستین بۆ بوونی بە سەدو نەوەدو چوارەمین ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دا بچێتەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بەکاتی خۆجێیی دەستی بەکار کرد.
فەلەستین ئێستاکە ئەندامی چاودێرە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەڵام زۆر لەمێژە هەوڵ دەدا بۆ بوونی بە ئەندامیی هەمیشەیی.
شایانی باسە هەوڵدانی فەلەستین بۆ بوونی بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان مانگی پێشوو لەلایەن ئەمریکاوە لە ئەنجوومەن ئاساێش دا ڤێتۆ کرا.