ئانتۆنیۆ گوترێش: پەلاماردرانی ڕەفەح کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێدەکەوێتەوە
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماردرانی بنکەی ئانڕوا لە قودسی ڕۆژهەڵات لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە ڕایگەیاند پێویستە هەڵکوتانەسەر فەرمانبەرانی فریاگوزارو دامەزراوە مرۆیەکان ڕابگیردرێ.
ئانتۆنیۆ گوترێش" داوای لە سەرۆکانی ڕژیمی زایۆنیستی و بزوتنەوەی حەماس کرد کە با بۆ بەرگرتن لە خوێنڕژانی زۆرتر لەسەر ئازادکرانی دیله کان ڕێکبکەون.
گۆترێش وتی: دۆخی ڕەفەح بۆتە جەهەنەم و ئێمەش لە هەوڵداین بۆ ڕازیکردنی سەرجەم لایەنەکان بە بەرێکردنی یارمەتی بۆ ئەو کەرتەو ئێستا ئەوه نزیکەی دووسەد هەزار فەلەستینی لە کۆچدان بەرەو باکوری غەزە.
ناوبراو وتیشی کە پێویستە هەموولایەک ڕێز بگرن لە یاسا نێودەوڵەتیەکان و ئەوەی کە لە غەزە ڕودەدا کاریگەری دەبێ لەسەر ڕوداوەکانی لێواری ڕۆژئاواو پەلاماردرانی وشکانی ڕەفەحیش کارەساتێکی مەزنی مرۆیی لێدەکەوێتەوە و سەرجەم هەوڵەکانمان لەنێو دەبەن.