May 16, 2024 11:45 Asia/Tehran

میری کوەیت ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەرمانێکدا، "ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەلسەباح"ی وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەسنیشان کرد.

سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی تازەی کوەیت ئەمڕۆ لەبەردەم "مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح"ی میری ئەو وڵاتە سوێندیان خوارد.

میری کوەیت پاش ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئەندامانی کابینەی تازە وتی: ئێمە لە قۆناخێکی تازەی هەوڵە جیددییەکان داین و کوەیت درێژە دەدا بە هەنگاوهەڵگرتن لەئاراستەی چاکسازییەکاندا.

وتیشی: کابینەی تازە دەبێ پێبەند بێ بە پرەنسیپەکانی دادگەریی و کەسانێک کە لەحاند ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان کەمتەرخەمانە دەجوڵێنەوە، دەبێ وەلام بدەنەوە.

سەرپەیڤ