May 25, 2024 08:22 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەسپێکی کۆڕی رۆژی پێنج شەممەی، بۆ ڕێزنان لە سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران، خولەکێک بێ دەنگیی ڕاگەیاند.

هەرلەو ئاراستەدا، "دێنیس فرانسیس"ی سەرۆکی حەفتاو هەشتەمین کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامادەبوون لە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لای ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە نیۆیۆرک، ڕێزی گرت لە شەهیدانی ڕێگای خزمەتی ئێران، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە.

ناوبراو بەئامادەبوون لە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیۆیۆرک، دەفتەری یادگاری دیپلۆماتیکی بۆ بەرز ڕاگرتنی یادو بیرەوەری ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و هەروەها حوسێن ئەمیرعەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، واژۆ کرد.

باڵوێزانی بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەنیش سەرلەئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لە دانیشتنی مانگانەیان بۆ ڕێزنان لە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران و گشت شەهیدانی ئێرانی لە ڕووداوی کەوتنەخواری کۆپتەری ئێرانی، خولەکێک بێ دەنگ بوون و ڕێزیان لەو بەڕێزانە گرت.

ئاڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەرلەوئاراستەدا رۆژی چوارشەممە بەنیوە هەڵکرا.

سەرپەیڤ