May 25, 2024 14:35 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ڕوسیا هیوای خواست کە هاریکاری وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران لەسەر پرسە گرینگە نێودەوڵەتیەکان هەروا بەردەوام بکرێ.

ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕوسیا لەمیانەی پرێس کۆنفرانسەکەی لەگەڵ ئیلیکساندر لۆکاشینکۆی سەرۆکی بلاڕوس وتی: ئێمە پەیوەندیەکی یەگجار باشمان لەگەڵ ئێران و ڕەهبەری وخەڵکەکەی هەیەوهیوادارم بەردەوامی هەڵوێستی ڕوسیا لە سیاسەتی ئەو ووڵاتەدا بەئاراستەی هاریکاریمان لە پرسە گرینگە نێودەوڵەتیەکان دا بەردەوام بێ.

پووتین وتی: ئێران هێزێکی گەورەی ناوچەیەو ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێ لە پرسە جیهانیەکان داو کۆڵەکەکانی ئەو دەسەڵاتە بەتەواوی جێگیرن.

لۆکاشینکۆش ڕایگەیاند کە ئەمریکا هۆکاری مەرگی ڕەئیسی یەو چونکا بایکۆتەکانی لەسەر ئێران بەری گرتوە بە نوژەن و نوێکرانەوەی پیشەسازی فرۆکەوانی ئەو وڵاتە. 

سەرپەیڤ