May 26, 2024 10:50 Asia/Tehran

باڵوێزو نوێنەرو کەسایەتیە باڵا نێودەوڵەتیەکان بە سەردانیان لە نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێزیان گرت لە سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران و هاوڕیکانی.

باڵوێزو نوێنەی نزیکەی سەد وڵاتی جیهان و کەسایەتی باڵای نێودەوڵەتی وەک ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەو ئامینە محمدی جێگری سکرتێری گشتی و "دنیس فڕانسیس"ی سەرۆکی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و نوێنەری ئەنجوومەن و دامەزراوە کۆمەڵایەتی و ئایین زایەکان و چالاک و نوێنەری چەندین میدیا و کاربەدەستانی ئەو ڕێکخراوە بە سەردانیان لە نوسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هاوخەمی خۆیان بۆ گەل و حکومەتی ئێران ڕاگەیاند.

ئانتۆنیۆ گۆترێش"ی  سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەگەڵ باڵوێزو نوێنەرو تاقمێک لە کەسایەتیە نێودەوڵەتیەکان سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی، پەڕاوگەی بیرەوەری دیپلۆماتیکی نوێنەرایەتی لەو ڕێکخراوەیان واژۆ کرد.

کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە سەرۆکایەتی "دنیس فڕانسیس" وەک ڕێزێک بۆ سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران و هاووڕیکانی بۆوێنە حسین ئەمیر عەبدوڵاهیانی وەزیری دەرەوە لە یەکەم کۆبوونەوەی دوای ئەو ڕوداوە خولەکێک بێ دەنگی ڕاگەیاندو بڕیار وایە ڕۆژی پێنج شەمی داهاتوش ڕیوڕەسمێکی بێرەوەری بەو مەبەستەو لەو شوێنە بەڕیوە بچێ. 

سەرپەیڤ