پەلاماری ئەرتەشی ئۆکراینیا بۆسەر دەڤەری بێلگۆردی ڕوسیا
May 26, 2024 15:12 Asia/Tehran
کاربەدەستانی خۆجێیی ڕایانگەیاند کە لەئاکامی هەڵمەتی ئەرتەشی ئۆکراینیا بۆسەر دەڤەری بێلگۆڕدی ڕوسیا چوار کەس گیانیان لە دەست داوە.
ویچسلاو گلادکۆف"ی فەرمانداری ناوچەی بێلگۆرد ڕایگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری ئەرتەشی ئۆکراینیا بۆسەر گوندی ئۆکتیا بێرسکی لە دەڤەری بێلگۆڕدی ڕوسیا چەند ماڵ ئاگریان گرت و بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان لانیکەم چوار کەس گیانیان لە دەست داوەو دە کەسی دیکەش بریندار بوون.
دەوترێ کە بەو هۆیەوە بیست و یەک ماڵی دیکە ڕوخاون و بیست و سێ ئۆتۆمبێلی سڤیلیش وەبەر هاتوون.
هێزەکانی ڕوسیاش سەرلەبەیانی ئەمرۆ ڕایانگەیاند کە هەڵمەتێکی ئاسمانی بەربڵاویان کردۆتە سەر ئۆکراینیا کە بۆتە هۆی تەقینەوە لە چەندین ناوچەو برینداربوونی لانیکەم سێ کەس.