May 28, 2024 14:02 Asia/Tehran

رێپرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێداگری کرد ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی بەبێ گرینگی دان بە وریاییدان و داواکاریە نێونەتەوەیەکان هەروا درێژە دەداتە قەڵاچۆی بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیل و کۆمەڵکوژی هاووڵاتیانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە.

فرانچسکا ئالبانزە" وتی: هیچ پێناسەیەکی شیاو بۆ پەلاماری بەبێ ئامانج و کوێرانەو بەئانقەستی ڕژیمی زایۆنیستی و کاولکردنی ماڵی خەڵکی سڤیل لەئارادا نیەو و پێداگریشی کرد کە زایۆنیستەکان هیچ هێڵێکی سوور بۆ خۆی لە پەلامارەکانی دا لەبەر چاو ناگرێ و سەرجەمی یاساو ڕێوشووێنە نێودەوڵەتیەکان پێشیل دەکا.

ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەو ڕژیمە بە دڕندەکاریەکانی لە کەرتی غەزە بەنیازی لەنێوبردنی خەڵکی ئەو کەرتەیە.

ناوبراو وتیشی ئەو ڕوداوەی کە ئێوارەی یەکسەم لە شاری ڕەفەح روی دا و تێیدا بەدەیان کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون یەگجار بەژان و تۆقێنەر بوو.

سەرپەیڤ