خۆپیشاندانی سەرانسەری خەڵکی جیهان لەبەر دڕندەکاریە سامناکەکەی ڕژیمی زایۆنیستی لە ڕەفەح
خەڵکی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان بە خۆپیشاندانی خۆڕسکانە وێڕای شەرمەزارکردنی درندەکاریەکانی شەوی ڕابردووی داگیرکەرەکان لە رەفەح خوازیاری کۆتایی هێنان"یش بوون بە شەڕەکەی غەزەو درندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی.
هەر لەم پەیوەندیەدا بە هەزاران کەس لە بەغدا بەئاراستەی پاڵپشتی لە غەزە و شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی خەڵکی ئەو کەرتەو ڕەفەح لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە خۆپیشاندانی دژی زایۆنیستیان بەڕێوە برد.
خەکی تورکیاش خۆپیشاندانێکی هاوشێوەیان بەڕێوە بردو ئاگریان لە کۆنسۆلخانەی ئەو ڕژیمە لە ئیستامبووڵ بەردا.
خۆپیشاندانێکی بەربڵاوی دیکە لە شاری مەنچێستێری ئینگلیز لەپێناو شەرمەزارکردنی قەڵاچۆی خەڵکی ڕەفەح لەلایەن ئەو ڕژیمەو بەڕێوەچوونی بڕیارە یاسایەکی دیوانی دادگەری نێودەوڵەتی لاهە و ڕاگیرانی بەخێرایی ئەو شەڕە بەڕێوە چوو.
خەڵکی فەرانساش لەمیانەی خۆپیشاندانێک قەڵاچۆکردنی ئاوارەکانی ڕەفەحیان لەلایەن زایۆنیستەکانەوە شەرمەزار کرد.
هاوکات خەڵکی زۆرلێکراوی بەحرەینیش خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە بردو تێیدا وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارەکەی سەر پەرتەوازەکانی شاری خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی وڵاتەکەشیان بوون لەگەڵ ئەو ڕژیمە.
لە لێواری رۆژئاواو شاری جنین"یش بەسەدان کەس لە خەڵکی فەلەستین بەدانی دروشمی دژی داگیرکەران دڕندەکاریەکەی ڕەفەح"یان شەرمەزار کرد.
هەواڵدەری جەزیرەش لە ڕاپۆرتێکی دەگمەن دا ڕایگەیاند کە گروپێک لایەنگری فەلەستین و خەڵکی شاری رەفەح لە حەیفای باکووری خاکی داگیرکراو خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردوە.