پەیامی سەرەخۆشی بۆرێل لە باقری
May 29, 2024 09:12 Asia/Tehran
جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا شەهید بوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەی شەهیدو هاوڕێیانیانی لە عەلی باقری سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەرەخۆشی کرد.
لە دەقی پەیامەکەی "جۆزێف بۆرێل" ڕوو لە عەلی باقری سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی دا وتراوە حەز دەکەم سەرەخۆشی خۆمان بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی و چسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و کاربەدەستانی دیکەتان لەم دۆخە خەمناکەدا پێ ڕابگەیەنم.
بەهەمان شێوە کە ئاگادارن من لەگەڵ خوالێخۆشبوو ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەتایبەت لە هەلومەرجی دژواری پەیوەندی دا بە بەردەوامی لەپەیوەندی دا بووم.
شایانی سپاسە کە سەرخۆشیمان بە بنەماڵەکەشیان ڕابگەیەنن.