ڕەخنەی لاورۆڤ لە هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستنی زاڵخوازیەکەی لە جیهان
May 30, 2024 16:36 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبەردەم باڵوێزی زۆرتر لە ٤٠ وڵات بە توندی ڕەخنەی گرت لەئەمریکا لەبەر هەوڵدانی بۆ زاڵبوونی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
سیرگئی لاورۆف"وتی سەرجەمی ئەو ڕوداوانەی کە بەدی دەکەین سەرچاوەگرتوو لە هۆگری ئەمریکایە بە لەدەست نەدانی زاڵخوازیەکەی لەئاستی نێودەوڵەتی دا، بەڵام مەیدان بۆزاڵیەتی ئەمریکا هاوکات لە سەرهەڵدانی زلهێزگەلێکی ئابوری نوێ بەتایبەت لە ئورئاسیاو ئەفریقاو ئەمریکای لاتین ئەگە نەڵێم نەلواوە بێ گومان دژوارترە.
ئەو شێوازی خەباتەش بۆ پارێزگاری لە هیژمۆنی ئەمریکا لەڕێگەی بایکۆت و هەڕەشەو باجخوازی و بەرێکردنی هێزی جەنگی سەردەمێکی کاتیەو و ڕونیشە کە لەو خەباتەدا ڕۆژئاوا دەبینین کە دەستەو داوێنی سەرجەمی ئەو شێوازە ناڕەوایانە بوە.بەشێوەیەکی گشتی بشیوی جیهانی کە ئەمریکا دایدەسەپێنێ بەسەر هەموولایەک دا تازە دەستی پێکردوە.