مێدوێدۆف وریایی دا بەرامبەر بە سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لەگەڵ ناتۆ
"دیمێتری مێدوێدۆف"ی سەرۆک کۆماری پێشوی ڕوسیا لەدوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دانی چرا سەوز بە ئۆکراینیا بۆ هەڵکوتانە سەر خاکی وڵاتەکەی وریایی دا کە ئەو مۆڵەتنامە دەتوانێ ببێتە هۆکارێک بۆ دەسپێکی تێکهەڵچون لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ.
"دیمێتری مێدوێدۆف"ی جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە مۆسکۆ هەرچەشنە کەڵکوەرگرتنێکی ئۆکراینیا لە چەکی دوورمه ودای ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ناتۆ چاودێری دەکا.
ناوبراو لەدوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەرکرانی مۆڵەتنامە بۆ کەڵکوەرگرتنی ئۆکراینیا لە چەکی دورمه ودای ئەمریکی بۆ نێو خاکی روسیا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە چەکانە بەدژی مۆسکۆ دەتوانێ ببێتە هۆکارێک بۆ تووشی شەر بوون لەگەڵ ناتۆ.
ئەو کاربەدەستە باڵایەی روسیا هاوکات ڕاشیگەیاند کە مۆسکۆ سەرجەمی هێزە چەکدارو جبەخانەکانی رۆژئاوا لە ئۆکراینیا یان لەودیو سنورەکانی ئەو وڵاتەی بێتو هێرشی بکرێتە سەر لەنێو دەباو بەڕاشکاویش وتی کە وڵاتەکەی کاتێک کە باسی ئەگەری کەڵکوەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی تاکتیکی بەدژی ئۆکراینیا دەکا له خووه نییه و شەری ڕوسیا لەگەڵ ئۆکراینیا دەتوانێ ببێتە شەڕێکی هەمەلایەنە.