حوزه‌یران 03, 2024 10:56 Asia/Tehran

سەرۆکوەزیرانی هونگاریا ڕایگەیاند؛ دەبێ پێشبگرین لە تاوسەندنی ئەورووپا بەرەو شەڕ و کاولکاری و تیاچوون؛ ئوکراین ناتوانێ ئەم شەڕە بباتەوە.

ڤیکتۆر ئوربان وتی: ئەورووپا ئێستا خەریکی ئامادەکردنی خۆیەتی بۆ شەڕ. هەر ڕۆژەو قۆناغێکی تازە لە ڕێگای بەرەو جەهەننم وەپشت سەر دەنێ.

ڤیکتۆر ئوربان وتیشی: شەڕ ، کاولکاری و کارەساتی زۆری تێدایە؛ دەبێ پێش بگرین لەوە ئەورووپا پێ بنێتە زەلکاوی شەڕ و کاولکارییەکانی. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئوکراین ناتوانێ لە شەڕی دژ بە ڕووسیادا سەرکەوێ؛ کییەف دەبێ لەو ڕاستییە تێبگات. ئێمە ناتوانین گیانی تەنیا یەک سەربازیشمان لەم ڕێگایەدا بخەینە مەترسییەوە؛

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتریش وتبووی کە یەکێتیی ئەورووپا پێویستی بە ڕێبەرایەتییەکی تازەیە. لەبەر ئەوەی کە کاربەدەستانی باڵای ئیستای یەکێتیی ئەورووپا تەواو بێدەسەڵات و ناسەرکەوتوون.

سەرۆکوەزیرانی هونگاریا وتبووی: ئێستا ئێمەخاوەنی ڕێبەرایەتییەک لە یەکێتیی ئەورووپاداین کە لە بەشێکی زۆری پرۆژە گەورەکانیان کە خۆیشیان دەسنیشانیان کردوون، وەک کۆچ و کۆچبەری، شەڕی ئوکراین و سیاسەتە بایکۆتییەکان سەرکەوتوو نەبوونە و تەواو شکستیان هێناوە.

ڤیکتۆر ئوربان"ی سەرۆکوەزیرانی هونگاریا ڕایگەیاندبوو کە هاوڕێ لەگەڵ لایەنگرانی ئامادەیە بۆ پاراستنی سەروەری و سیادەی ئەم وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا، بەرەو بروکسێل ڕێپێوان بکات.

سەرپەیڤ