حوزه‌یران 03, 2024 11:30 Asia/Tehran

سناتۆرێکی ئەمریکایی وتی؛ بڕیارەکانی جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕێکی جیهانیی دیکە زیاتر دەکات.

سناتۆر "جەیمز دەیڤید وەنس" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسی: من تەنیا لەگەڵ هاوڕێیەکی جێمتمانەم سەبارەت بەوەی لە ڕووسیا تێدەپەڕێ قسەم کردووە. پێموایە مەترسیی هەڵایسانی ئاگری شەڕی ئەتۆمی ئیستا زیاتر لە هەر کاتوساتی دیکە لە سەر ژیانی منە. جۆ بایدێن سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکە بەرەو شەڕێکی جیهانی سێهەم دەچێتە پێشەوە."

لە ٣١ی مانگی مەیدا  ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتبووی کە بایدێن ڕێگای کەڵک وەرگرتن لە چەکی دابینکراو لە لایەن ئەمریکاوەی داوە بۆ دەکارهێنان لە نێو خاکی ڕووسیادا.

سەرچاوەکانی نزیک بە سوپای ڕووسیایش جەختیان کردووە کە سوپای ئوکرایین لە پەلاماری تازەی خۆی بۆ سەر خاکی ڕووسیا چەکی ئەمریکایی بەکارهێناوە، ئەم مەسەلەیش دەتوانێ ببێتە هۆی کاردانەوەیەکی تووند و پڕمەترسیی لە لایەن ڕووسیاوە. 

سەرپەیڤ