کرانەوەی بازاڕچەی خێروومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەوڵی هاوژینانی باڵوێزان و دیپلۆماتەکان لە نیۆیۆرک
دووەم بازاڕچەی خێروومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ساڵەی زایینیدا بە ئامادەبوونی باڵوێزان و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر و هەوڵ و تێکۆشانی هاوژینانیان لە باڵاخانەی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییەدا بەرپا کرا.
ئەم بازاڕچە خێروومەندییە لە دوێنێ سێشەممەوە بە کاتی خۆجێی و بە هەوڵی باڵوێزان و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جیهان لە باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری نیۆیۆرک بەرپاکرا تا دابی جوان و مرۆیی یارمەتیدانی کەسانی ئاتاج و ئاوارەکانی جیهان هەر زیندوو ڕابگیردرێ.
بازاڕچەی خێروومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەسپێشخەرییەکە لە لایەن ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوژینەکەیەتی، بڕیارە داهاتەکەی ئەمساڵی خەرجی قوربانیانی شەڕ لەوان شەڕی غەززە بکرێ. ئەم بازاڕچەیە دوو بەشی پیشە دەستییەکانی وڵاتان و هەروەها خۆراک و خواردنی تایبەتی هەر وڵاتێک دەگرێتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەروەک ساڵانیتر بە هەوڵ و تێکۆشانی نوێنەرایەتیی ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداریی چالاکانەی ئەم نوێنەرایەتی و هاوژینانی دیپلۆماتە ئێرانییەکان، بەشدارییەکی بەرچاوی بۆ خستنەبەرچاوی پیشە دەستییەکانی وڵاتەکەمان هەبووە کە زۆر لە لایەن وڵاتانەوە پێشوازی لێ بکرێ.