شولتس خوایاری یارمەتیی کۆمپانیا نادەوڵەتییەکان بوو بۆ بنیاتنانەوەی ئوکراین
سەدری ئەعزەمی ئەڵمان خوازیاری هاوکاری کردنی کۆمپانیا شەخسی و نادەوڵەتییەکان بوو بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوەی ئوکراین.
ئولاف شولتس وتی: سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، مووشەکی و کەرەستەی جەنگی زیاتر بەڕێ دەکات بۆ ئوکراین بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی کییەف بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕووسیا. قسەکانی شولتس سەبارەت بە یارمەتیی کۆمپانیا نادەوڵەتییەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئوکراین ، چەن ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نیودەوڵەتیی سویس بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە ئوکراینە. کۆبوونەوەیەکی کە چین تێیدا بەشدار نابێ و ڕووسیایش بە کاتبەفیڕۆدان باسی کردووە.
ئوکراین پێشتررایگەیاندبوو کە سیستەمی وزەی ئەم وڵاتە پێویستی بە پشتیوانییەکی خێرا هەیە، لەبەر ئەوەی کە پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕووسیا زەبرێکی قورسی لە بارستای بەرهەمهێنانی کارەبای ئەم وڵاتە داوە و دەبێتە هۆی بڕانی زوو بە زووی کارەبا لە پێتەخت و سەرانسەری ئەم وڵاتەدا.