حوزه‌یران 22, 2024 12:15 Asia/Tehran

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسپانیا، وتی: مادرید وڵاتی فەلەستینی لە ڕوی دادپەروەری و ئاشتی و لەبەر هۆکاری مرۆڤانە بە فەرمی ناسی.

خوسە مانۆئێل ئالیارس" وتی: پێویستە هەرچی لەدەستمان دێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی ئاستیەک کە ببێتە هۆی پێکهاتنی وڵاتی فەلەستینی بەڕێوە بەرین و بێتوو دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نەگۆڕێ شەر پەرە دەستێنێ.

وەزیری دەرەوەی سپانیا هەروەها وتی: پێویستە لە خەڵکی سڤیلی فەلەستین لە بەرامبەر هەرچەشنە شەڕو توندوتیژیەک پاڕیزگاری بکەین و یارمەتیان بدەین دیارە هیچ جیاوازیەکیشی نیە کە ئەو سڤیلانە لە ئۆکڕاینیا بن یان لە غەزە.

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ڕاگیرانی هەڵمەتە سەربازیەکەی سەر ڕەفەحی بە یەگجار پێویست لێک دایەوەو پێداگری کرد کە وڵاتەکەی هەرچی لەدەستی بێ دەیکا بۆ ڕاگرتنی یاسا نێونەتەوەیەکان و و توندو تیژی زایۆنیستەکان بەدژی خەڵکی فەلەستین قەبووڵ ناکا.

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وێرایظ راگەیاندنی ئەوەی کە رژیمی زایۆنیستی لە سارۆچکەسازیەکانی لە ڵێواری ڕۆژئاوا تووشی هەڵەکاری و چەواشە هاتوە وتی شارۆچکە زایۆنیست نشینە نایاسایەکانی لێواری رۆژئاوا پێویستە لەلایەن ئەو ڕژیمەوە بەزوویی ڕابگیڕێ و ئێمە دەمانهەوێ کە لەدوای شەڕەکەی غەزە لێواری ڕۆژئاوا غەزە وڵات پێک بهێنن.

سەرپەیڤ