خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لە سەرانسەری ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i428581-خۆپیشاندانی_لایەنگرانی_فەلەستین_لە_سەرانسەری_ئەورووپا
ناڕازییانی لایەنگری فەلەستین لە ئینگلیز، ئۆتریش، ئەڵمان و ئیتالیا دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2024 18:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین لە سەرانسەری ئەورووپا

ناڕازییانی لایەنگری فەلەستین لە ئینگلیز، ئۆتریش، ئەڵمان و ئیتالیا دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

ناڕازییان جگە لەوەی کە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ لەم کەرتە بوون، داوایان لە حکومەتە ئەوروپاییەکانیش کرد لەوە زیاتر چەک و کەرەستەی جەنگی نەفرۆشن بەم ڕژێمە. لایەنگرانی فەلەستین لە بەرلین و فرانکفۆرت دژ بە جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە دەستیان دایە خۆپیشاندان. لە شاری بەرلین پۆلیس لەگەڵ خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین تێکهەڵچوو و لە کاتێکدا کە نزیکەی سێ هەزار نارازیی هاوریان دەکرد "کۆتایی بێنن بە ژینۆساید لە غەززە"، ، یازدە کەس لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ پۆلیسی ئەڵمان گیران. لە لەندەنیشدا لایەنگرانی فەلەستین لەوان گرووپی یوث دیماند دەستیان دایە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو دژ بە جەنایەتە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و خوازیاری ئاگربڕی خێرا لەم کەرتەدا بوون. ئۆتریش و ئیتالیایش بوونەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین و خۆپیشاندەران بە شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر، بەردەوام درووشمی فەلەستین ڕزگار کەن" و " ئازادی بۆ غەززە" دەڵێنەوە.