پێداگری لاورۆف لەسەر ڕزگاربوونی وڵاتانی ئورئاسیا لە چنگ ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ خوێندکارو مامۆستایانی ئادیمیای کارگێڕی حکومەتی بیلاروسیا وتی واتانی ئورئاسیا پێویستە ئەوەندە تێگەیشتوو بن کە ئاسایشی ئەم کیشوەرە پێویستە لە دەرونەوە ساز بکرێ و ڕزگار ببن لە دەسەڵاتی ئەمریکا.
سیرگئی لاورۆفی هەروەها وتی هیوادارم کە وڵاتانی مەلبەندی ئورئاسیا دواجار بگەنە ئەو تێگەیشتنە کە پێویستە لە سەرانسەری ئەو ناوچە ئاسایش پێک بێ.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها وتی کە چاوەڕوانی ناکرێ کە بەم زوقانە لەو تێ بگەن.
چونکە ناتۆو ئەمریکیەکان بەتوندی لەهەوڵ دان بۆ پاساوی ڕۆڵ و کاریگەریان لە ناوچەی ئاسیاو ئوقیانوسیە و پێکهێنانی بلوکی بچوک و پەیکەربەندی جۆربەجۆرو کێسانی زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ نێو بلوک و هاوپەیمانیەکانی سازکراوی خۆیانن کە ئامانجەکەی دابەشی شیوازە جێگرتوەکانی هەڵسو کەوتە.
ئەو دیپلۆماتە روسیە وتیشی بەڵام دواجار بەبێ گومان هەموولایەک تێ دەگەن کە خودی کەسەکە بەرپرسیاری بەختەوەری خۆیەتی ، کەوایە مادام بەختەوەریتان لەسایەی واشینگتۆن دایە تووشی ئازار دێن بەهۆیەوە.