حوزه‌یران 27, 2024 12:50 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی بارگرژیەکانی نێوان دوو کۆریا هەواڵدەری فەرمی کۆریای باکور ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە پەردەی لاداوە لەسەر تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێی دیکەی خۆی.

هەواڵدەری فەرمی کۆریای باکور، ڕایگەیاند کە ئەو تاقیکاریە لەتەواوی قۆناغەکانی جیاکردنەوەی کڵاوەو کۆنترۆڵ و ڕێنوێنی و لێدان لە ئامانجەکەی دا سەرکەوتوو بوەو توانیویەتی سێ ئامانجەکەی خۆی بپێکێ.

توێژکاران دەڵێن کە تیکنۆلۆژیای مووشەکی دژەئاسمانی بوارێکە کە تێیدا کۆریای باکور دەتوانێ لەپێناو هاریکاری سەربازی گرینگی خۆی لەگەڵ ڕوسیا کەڵکی لێ وەردەگرێ، چونکە ئەو وڵاتە لە ڕوبەروبونەوەی بەجیاو پەرەگرتووی لەگەڵ ئەمریکا هاوئاراستە دەبێ.

ئەمریکاو کۆریای باشور، کۆریای باکوریان تۆمەتبار کردوە بە دانی گولە تۆپ و جبەخانەی تر بە ڕوسیا بۆ یارمەتی دانی زۆرتر بە پەرەی توانای شەڕی ئەو وڵاتە لە ئۆکراینیا، بەڵام پیۆنگ یانگ و مۆسکۆ بەردەوام ئەو تۆمەتە بەرپەرچ دەدەنەوە.

سەرپەیڤ