حوزه‌یران 27, 2024 17:26 Asia/Tehran
  • زاخاروا: هاریکاری نێوان مۆسکۆو پیۆنگ یانگ بەئاراستەی یاسا نێودەوڵەتیەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە هاریکاری نێوان مۆسکۆو پیۆنگ یانگ بەئاراستەی یاسا نێودەوڵەتیەکانەو نیوەرۆکێکی بەرامبەرانەی هەیە.

ماریا زاخاروا" لە ڕاگەیاندراوەکەی دا وێڕای ئاماژە بە کاردانەوەی وڵاتانی رۆژئاوایی سەبارەت بە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیکی نێوان روسیاو کۆریای باکور پێداگری کرد کە ئەو ڕێککەوتننامە بەدژی وڵاتانی دیکە نیەو هەڕەشەش نابێ بۆسەر ئاشتی و سەقامی ناوچەی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

زاخاروا دەڵێ: ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیکی گشتگیری نێوان ڕوسیاو کۆریای باکور بۆ ڕۆڵگێرانی سەقامگیرکردنی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پلانڕێژی کراوەو ڕۆڵێکی ئەرێنیش دەگێڕێ لە پارێزگاری لەهاوسەنگی هێز لە ناوچەکە بەپێی بنەمای ئاسایشی جیاهەڵنەگر.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کردەوە کە ئەو ڕێککەوتنە مەترسی شەڕ لە شێوەدورگەی کۆریا بەتایبەت بە کەڵکوەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی کەم دەکاتەوەو بنەمای سازکردنی سیستمێکی ئاسایشی نوێ بۆ ئورئاسیا پێک دەهێنێ.