حوزه‌یران 30, 2024 20:41 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی پاڵپشتی کردنی فەلەستین لە شارەکانی جیهان

لایەنگرانی فەلەستین لە چەندین شاری ئەورووپایی بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین ڕێپێوانیان کرد.

خۆپیشاندان لە ئینگلیز، دەنیمارک و هۆڵندا بەڕێوەچوو و بەشداربووان خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە بوون. جگە لەوە نارازییان داوایان لە حکومەتەکانی خۆیان کرد ئیسراییل بایکۆت بکەن و ناردنی چەک بۆ ئەم ڕژێمە راگرن. لە ئەڵماندا سەدان نارازی لە کاتێکدا کە ئاڵای فەلەستینیان بە دەستەوە بوو، لە بەرلین ڕێپیوانیان بەڕێوە برد. ناڕازییان لەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون و چەن کەسێکیشیان گیران. کاربەدەستانی ئەڵمانیش زۆرێک لەو چەشنە کۆڕ و کۆبوونەوانەیان بە ناوی بەرەنگاربوونەوەی دژایەتی کردنی جولەکە بە قەدەغە ڕاگەیاندووە. 

خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە زانکۆی لۆزانی سویسیش بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستین دەستیان دایە بەردانی فوودانەی بە ڕەنگی ئاڵای فەلەستین لە ئاسماندا، ئەو فودانانە ئاڵای فەلەستینیان پێ هەڵواسرابوو، ژمارێکیشیان نووسراوەگەلێکیان پێوە لکابوو بە پەیامی ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ئیسراییل لە غەززە.