شکستی پارتەکەی مەکڕۆن لە هەڵبژاردنە پەرلمانیەکەی فەڕانسادا
وەزارەتی نێوخۆی فەڕانسا ئاکامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەپارلمانیەکەی وڵاتەکەی ڕاگەیاندو بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە پارتی کۆمەڵگەی نیشتمانی وەک دژبەری پارتەکەی ئیمانۆئێل مەکڕۆن"ی سەرۆکی هەنوکەی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بوە.
سێ باڵی ڕامیاری گەروەی فەڕانسایی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنە پارلمانیەکەی ئەو وڵاتە هاتبوونە مەیدانی ململانێکان کە بریتی بوون لە پارتی کۆمەڵگەی نیشتمانی ڕاستی توندئاژۆ بەسەرۆکایەتی لۆپێن و ژێردن باردلاو هاوپەیمانی پارتە میانەڕەوەکان بە سەرۆکایەتی مه کرون و به ناوی پێکەوە بۆ کۆماری و هاوپەیمانی بەرەی جەماوەری نوێ کە پێکهاتوو لە پارتە چەپ و چەپی میانەرەوە سەوزەکانە.
بەپێی ئاکامە بەرایەکانی ئەو هەڵبژاردنە بەدیار کەوتوە کە سەدی سی و چوارو پوینت دووی دەنگدەرەکان لایەنگریان کردوە لە مارین لۆپێن و پارتەکەی.
هەر بە پێی ئەو ئاکامە هاوپەیمانی بەرەی جەماوەری نوێ لەدوای پارتەکەی لۆپێن بەوەدەستهێنانی سەدی ٢٩پوێنت یەکی دەنگەکان پلەی دووهەمی وەدەست هێناوەو هاوپەیمانیە میانەڕەوەکەی مەکڕۆن پێکهاتوو لە پارتەکانی ڕۆنێسانس و مێدۆم و ئاسۆکان"یش هەرتەنیا توانیویەتی سەدی ٢١و نیوی دەنگەکان بۆخۆی دەستەبەر بکاو ببێتە خاوەنی پلەی سێهەم.