ته‌مووز 02, 2024 21:08 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی بایدێن لە بڕیاری دیوانی باڵا سەبارەت بە دانی مافی پارێزراوبوون بە ترەمپ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری دیوانی باڵای ئەم وڵاتە سەبارەت بە دانی مافی پارێزراوبوون بە دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کردەوە فەرمییەکانی سەردەمی سەرۆک کۆمارەتییەکەی دایە بەر ڕەخنەی تووندەوە و بە پێشینەیەکی پڕمەترسیی وەسف کرد.

جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە بڕیاری دیوانی باڵای ئەم وڵاتە سەبارەت بە دانی مافی پارێزراوبوونی دادەوانی بە دۆناڵد ترەمپ، وتی: چوار ساڵ لەمەوبەر ترەمپ ژمارێک جەنایەتکاری بەڕێکرد بۆ پەلاماردانی کۆنگرێس و ئەوانیش خوازیاری لەسێدارەدرانی جێگری سەرۆک کۆمار بوون. خەڵک مافی خۆیانە بزانن کە شەشی ژانڤییەی دووهەزار و بیستویەک چی ڕوویدا.بایدێن وتیشی: ئەوە ئەمریکاییەکانن کە دەبێ سەبارەت بە کردەوەکانی ترەمپ بڕیار بدەن و دادگەیش دەبا هەر ئەو بڕیارەی دەرکردبایە. بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکا بنچینەی بۆ یاسا و ڕێساگەلێکی تازە داڕشت کە گەلێک پڕمەترسییە. ئێستا ئیتر ترەمپ هان دەدرێت بۆ ئەوەی کە هەر کارێک کە پێی خۆشە بیکات.

سەرپەیڤ