خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە دەرەوەی وڵات
پرۆسەی دەنگوەرگرتن لە نوێنەرایەتیەکانی ئێران لە هەندەران هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەنێوخۆی وڵات لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهانیش دەستی پێکردوە.
باڵوێزخانەو کۆنسۆلخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی جۆربەجۆرەکان هاوکات لەگەڵ بەڕێوچوونی پرۆسەی دەنگوەرگرتن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەنێوخۆی وڵات لە هاونیشتمانانی ئێرانی دەرەوەی وڵات دەنگ وەردەگرن.
بەپێی هەواڵە سەرەتایەکانی خولی دووهەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە سەرکۆنسۆلخانەی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە باکۆو ئانکاراو شەس شاری دیکەی تورکیا بریتی لە ئیستامبووڵ و ترابووزان و ئەرزڕوم و وان و ئانتالیاو ئیزمیر دەستی پی کردوە دەنگ لە خەڵکی نیشتەجێی ئەو وڵاتانە وەردەگیرێ.
لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش چەندین بنکەی هەڵبژاردن بۆ دەنگ وەرگرتن لە ئێرانیەکانی ئەو وڵاتانە جێگیر کراوە.
هەروەها لە ئیتالیا، چەند دەڤەری ئەفغانستان، نەخجەوان، ڕوسیا، دۆحەی قەتەر، باڵوێزخانەی ئێران لە مینسکی بیلاروس جۆرجیا، دوبەی، تاجیکستان، کراچی و ئیسلام ئاوای پاکستان، عیشقئاوای تورکەمەنستان، داکای بینگلادێش جاکارتائی ئەندۆنیزیا، کولالامپووری مالیزیا، و زۆر وڵاتی دیکەی جیهان دەنگ وەرگرتن لە هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە بەڕێوەچوونە.