ته‌مووز 09, 2024 20:27 Asia/Tehran
  • کرێملین: سیستەمی دژەمووشەکی ئوکرایین کەوتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان

وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە کاردانەوە بە راپۆرتەکان سەبارەت بەو پەلامارەی کە خستوویانەتە پاڵ ڕووسیا سەبارەت بەوەی کە گوایە هێرشی کردۆتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان لە کییەف، جەختی کرد کە مۆسکۆ هێرش ناکاتە سەر ئامانجی مەدەنی.

دیمیتری پسکۆف بە ئاماژە بەوەی کە ڕووسیا ئامانجی ناسەربازی ناپێکێ، وتیشی: ئەو مووشەکەی لە نەخۆشخانەی منداڵانی کییەف کەوتووە ، هی ڕووسیا نییە، بەڵکوو دژەمووشەکی ئوکراینە کە کەوتۆتە سەر ئەو نەخۆشخانەیە.کاربەدەستانی ئوکرایینی بانگەشەیان کردووە کە ڕووسیا دوێنێ نەخۆشخانەی ناوەندیی منداڵانی لە کییەف داوەتە بەر مووشەک و شارەکانی دیکەیشی مووشکباران کردووە. بە پێی بانگەشەی کاربەدەستانی ئوکرایینی دوابەدوای ئەم پەلامارە کە بە وتەی ئەوان مەرگهێنترین پەلاماری ئاسمانیی چەن مانگی ڕابردووە بووە، لانیکەم چل و یەک کەسی مەدەنی کوژراون.

سەرپەیڤ