باڵوێزی ڕووسیا لە تاران: ئامادەی هاوکاریی لەگەڵ ئێرانین لەهەموو بوارەکاندا
"ئالێکسی دێدۆف" باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی: مۆسکۆ چاوەڕوانیی ئەوەیە هەیە کە هاوکاریی شیاو لەگەڵ ئێراندا، لەهەموو بوار و بەستێنەکاندا هەروا پەرەبسێنێ و ئێمە بۆ ئەو مەبەستە، ئامادەیی تەواومان هەیە.
ئالێکسی دێدۆف وتی: سەرکەوتنی ئەو هەڵبژاردنە، لە خەڵک و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی پیرۆزبایی دەکەین.
ئەو دیپلۆماتە ڕووسە هەروەها وتی: چاوەڕوانیی دەکەین لە کابینەی تازەدا، هاوکاریی شیاوی ڕووسیا و ئێران لەهەموو بوارەکاندا درێژە بدا بە گەشەو فراژۆبوون، کە ئێمە وەک لایەنی ڕووسی بۆ ئەومەبەستە، تەواو ئامادەین.
باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران بەئاماژە بەوەی کە پرۆسەی دەنگدان لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، "زۆر بەباشی بەرەوپێش چوو"، وتی: "رۆژی ڕابردووش شۆرای نیگابان، ناوەندێکی تایبەت لە ئێران کە لەوێنەی ئەرکەکانی، چاودێریی بەسەر ڕەوتی ڕکابەریی هەڵبژاردنەکانە، دروست بوونی هەڵبژاردنەکانی پشت ڕاست کردەوە کە مایەی خۆشحاڵییە."
لەلایەکی دیکەوە، ئۆفیسی سەرۆک کۆمارەتی ڕووسیا (کرێملین) ڕایگەیاند، "ڤلادیمیر پوتین" ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "مەسعود پزشکیان" لەبارەی پەرەی پەیوەندیی نێوان تاران و مۆسکۆ وتووێژی کرد.