نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانی دەکەین لە هەنگاوگەلی نیشتمانی لە ئێراندا لە پێناو دەسڕاگەیشتن بە گەشەیەکی پاوەجێ
ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازی بەردەوام کردنی پاڵپشتییەکانی خۆی لە هەنگاوگەلی نیشتمانییە لە ئێراندا لە ئاراستەی دەسڕاگەیشتن بە گەشانەوەیەکی پاوەجێ.
"ستێفان پریزنەر" ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی مەسعوود پزشکیان لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێراندا وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازی بەردەوام کردنی داکۆکی و پشتیوانییەکانی خۆیەتی لە هەنگاوگەلی نیشتمانی کە لە ئێراندا لە ئاراستەی دەسڕاگەیشتن بە گەشانەوەیەکی پاوەجێ هەڵدەگیردرێ.
پێشتریش زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەڵبژێردرانی پزشکیان وەک سەرۆک کۆماری ئێرانیان پیرۆزبایی کردبوو. لە درێژەی ئەم پەیام و پێوەندییانەدا، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، مەولانا فەزلوڕەحمان ڕێبەری حیزبی کۆمەڵی زانایانی ئایینی ئیسلام لە پاکستان، سەرۆک کۆماری ئەندونیزیا، سەرۆک کۆماری سوریا، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا و سریلانکا لە پێوەندیی جیاجیادا سەرکەوتنی پزشکیان لە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێرانیان پیرۆزبایی کرد.