ته‌مووز 14, 2024 14:07 Asia/Tehran

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی وتاردان لە کۆڕی هەڵبژاردەیی خۆیدا لە ئەیالەتی پێنسیلوانیای ئەمریکا تەقەی لێکرا، بەڵام بە سەلامەت دەرچوو.

دوابەدوای تەقەکە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا خێرا وتاردانەکەی راگرت. ترەمپ دوابەدوای ئەم تەقەیە لە کاتێکدا کە خوێن بە گوێی راستییەوە دیار بوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوێزرایەوە بۆ دەرەوەی شوێنی وتاردانەکەی.

لەم ڕووداوەدا کەسێکی بەشدار لەو کۆڕە هەڵبژاردەییە کوژرا  و دوو کەسی دیکەش برینی کارییان لێکەوتووە. وتاردانەکەی جۆ بادێن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی پاش ڕووداوی گوماناویی تەقەکران لە دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوە هەڵبژاردەییەکەیدا لە ئەیالەتی پێنسیلوانیا، دەست پێ بوو، بایدێن لە کاردانەوە بە ڕووداوی گوماناوی تەقەکران لە دۆناڵد ترەمپ وتی: ئەمریکا جێگای تووند و تیژی نییە و بەرامبەر بەو تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ کرا نابێ بە هیچ لەونێ کەمتەرخەمی بکرێ و ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو ڕووداوەین. کۆشکی سپی رایگەیاندووە بایدێن پاش ئەوەی ترەمپ لە کۆڕی هەڵبژاردەیی خۆیدا تەقەی لێکرا، لە ڕێگای تەلەفوونەوە قسەی لەگەڵ کردووە. 

سەرپەیڤ