پەلاماری قورسی ئوکراین بۆ سەر خاکی ڕووسیا، 73 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەوتنە خوارەوە
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگری ئەو وڵاتە دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە ناوچە جوراوجۆرەکان خستووەتە خوارەوە .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەمە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک ڕایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دوێنێ شەو دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئوکراینی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانیان ناس کردوە و لەناویانی بردوون .
لەو بەیاننامەیدا هاتووە کە بەرگری ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا 47 فڕۆکەی بێ سەرنشینی لە ناوچەی ڕوستوف و فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی لە بلگورود و 8 فڕۆکەی بێ سەرنشینی لە ناوچەی ڤورونژ و ئیسمولێنسک ناس کردوون و لەناویان برد و هەروەها 17 فڕۆکەی بێ سەرنشینی دیکەشیان لە سەر دەریای ڕەش و دەریای ئازوف خستووەتە خوارەوە .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دوێنێ یەکشەمەش ڕایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە 3 فڕوکەی بێ سەرنشین لە ناوچەی بلگورد خستە خوارەوە . ویاچسلاو گلادکوف فەرمانداری ئەو پارێزگایە باسی کرد کە لەو ڕووداوە 7 کەسی سیڤیل گیانی خویان لە دەس داوە .پێشتریش واسیلی گلویف فەرمانداری ناوچەی ڕوستوفیش ڕایگەیاند بوو کە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دوێنێ شەو لەو ناوچەیە 26 فڕۆکەی پەلاماردەری ئوکراینی ناس کردوە و لەناو ی بردون .