بەڕیکرانی بڕی ملوێنێک واکسێنی ئیفلیجی منداڵانی تازە لەدایکبوو، بۆ غەزە
"تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسویس"ی بە ریوه بەر ی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە ملوێنێک واکسێنی ئیفلیجی منداڵان بەڕێ دەکرێتە غەزە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەدوای وەدەست هێنانی چەند بەڵگەیەک لە ڤایرۆسی یەگجار درمی ئیفلیجی منداڵانی تازە لەدایک بوو لەنێو سیستمی ئاوەڕۆی کەرتی غەزە بڕیارە، بڕی ملوێنێک واکسێنی ئیفلیجی منداڵان بەڕێ بکرێتە ئەو کەرتە.
"تێدرۆس ئادهانۆم گیبریسویس"ی کارگێری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، وتی: هەرچەند تاکوو ئێستا هیچ وێنەیەک لە ئیفلیجی منداڵانی تازە لەدایک بوو لە غەزە تۆمار نەکراوە بەڵام بەبێ هەنگاونانی خێرا تەشەنەی لەنێو بەهەزاران مناڵی ساوا کە بەبێ پاڕیزگاری لێ کران پشتگوێ خراون مسۆگەر دەبێ.
ناوبراو وتی کە منداڵانی ژێر پێنج ساڵ تەمەن بەتایبەت کۆرپە ساواکان زۆرتر لەبەردەم هەڕەشەی مەترسی دان، چونکە زۆرتریان لەماوەی ئەم دە مانگەدا واکسێنیان لێ نەدراوە.
بەرلەمە وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕوداوی بوونی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵانی تازە لەدایک بوو لەنێو سیستمی ئاوەڕۆی کەرتی غەزەی بەکارەساتێکی تەندروستی ڕاگەیاندبوو رویایی دا بەرامبەر بە تەشەنەکەی.