گەورەترین پرۆسەی گۆڕینەوەی گیراو لەنێوان ڕوسیاو ڕۆژئاوا لەکۆتایی شەڕی ساردەوە تاکوو ئێستا
٢٦ گیراوی وڵاتانی جۆربەجۆر بریتی لە دوو منداڵی ڕوسیایی لەئاکامی ڕێککەوتنێکی نێوان ڕوسیاو وڵاتانی رۆژئاوایی ئازاد کران و گەڕانەوە ماڵی خۆیان.
گیراوی حەوت وڵاتی ئەمریکاو ئاڵمانیاو پۆڵۆنیاو ئیسلۆنی و نوروێژو ڕوسیاو بلاڕووس بەهۆی گەورەترین پرۆسەی گۆڕینەوەی گیراو لەنێوان ڕوسیاو ڕۆژئاوا لەدوای لێک بڵاوبوونی یەکیەتی سۆڤیەت گەڕانەوە ماڵی خۆیان.
ئەو گۆڕینەوەی گیراوانە چەکدارو هەواڵنێرو هەکێرو هونەرمەند لەخۆ دەگرێ و بەهۆیەوە ١٦ چەکدار لە ڕوسیاوە ئازاد کران و دە گیراوی ڕوسیاییش لە وڵاتانی ڕۆژئاوایەوە درانەوە بە ڕووسیا.
گیراوە ڕوسیایەکان لە فڕگەی ئەو وڵاتە لەلایەن ڤلادیمیر پووتین"ی سەرۆکی ڕوسیاوە پێشوازی کران و پیرۆزبایی و سپاسیان لێکرا بۆ وەفاداریان بە وڵاتەکەیان.
لە ئەمریکاش جەوبایدێن"ی سەرۆک کۆماروکامیلا هەریسی جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانە پێشوازیان لێکردن.
لەنێو گیراوە بەڕەگەز ڕوسەکان دا دوو منداڵیش بەدی دەکرێن و ئەو گۆڕینەوە بەنێوبژیوانی تورکیاو بیلاڕووس و وڵاتانی دیکە بەڕێوە چوو.
ئەو ٢٦ گیراوە سەرەتا ڕاگوێزرانە فڕگەی ئەنکارا لە تورکیاو دواتریش بەڕیکرانە وڵاتانی ڕوسیاو ئاڵمانیاو ئەمریکا.