کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆک وەزیران و پۆلیسی بەریتانیا/ شەڕی ناوخۆیی دەستی پێکراوە
دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە توندوتیژەکان بەدژی پەنابەران لە بەریتانیا، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ لەگەڵ پۆلیسی لەندەن کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە برد .
دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لەبەریتانیا لەکاردانەوەبەرامبەر کوژرانی سێ منداڵ لەشاری ساوت پۆرت لەلایەن تازەلاوێکی حەڤدە ساڵانی ڕواندایی ، کایر ئێستارمێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای پۆلیسی ئەم وڵاتە کۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوەبرد.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی درۆ لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بەوەی گومانلێکراوی ئەم پەلامارە کارەساتبارە لەبەریتانیا پەنابەرێکی توندڕەو بووە، بووەتە هۆی ناڕەزایەتی توندی تاقمەکانی نەیاری کۆچبەران و موسوڵمانان.
پۆلیسی بەریتانیا دوابەدوای پەرەسەندنی توندوتیژییەکان ڕایگەیاند گومانلێکراوەکە لە دایک بووی بەریتانیایە و کەوایە ئەم دۆسیەیە وەکوو ڕووداوی تیرۆریستی پێو وشوێن ناگرێت.
ناڕازیان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە پارچەنووسگەلێک کەلەسەری نووسرا بوو پێش بە بەلەمەکان بگرن، شەقامی زۆربەی شارەکانی بەریتانیایان تووشی ئاژاوە و بشێوی کردووە و دەستیان داوەتە بەتاڵان بردنی فڕۆشگەکان.
ئەم دروشمەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەو کۆچبەرانە دەگرێتەوە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە لێوارەکانی باشووری بەریتانیاوە هاتوونەتە نێو ئەم وڵاتە.
ناڕازیان ئەمڕۆش لە ڕوتێردام لەباکووری بەریتانیا بەنیازی هاتنە نێو هۆتێلێک بوون کە پەنابەران لەوێ دا بوون .