ئاب 06, 2024 10:45 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی بەنگلادش دوای بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتی و توندوتیژییەکان دەستی لە کار کێشایەوە و داکای بەرەو شوێنێکی هێمن بە جێ هێشت.

شێخ حەسینا سەرۆک وەزیرانی بەنگلادش لە گەرماوگەرمی ناڕەزایەتییە توندوتیژەکان و کوژرانی نەوەدوهەشت کەس لە تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژی ڕابردوو دەستی لە کار کێشایەوە و داکای پێتەختی ئەم وڵاتەی بە جێهێشت.

سوپای بەنگلادش پێداگری کردووە حەسینا و خوێشکەکەی شوێنی بەجێ هێشتنی خۆیان بەجێ هێشتووە و بەرەو شوێنێکی هێمن هەڵاتوون.

بە وتەی فەرماندەی گشتی سوپای بەنگلادش  دوای دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران، دەوڵەتی کاتی پێک دێت.

بە سەدان هەزار ناڕازی کە داوای دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی بەنگلادشیان کرد بوو ، بە سەرپێچی کردن لە یاساورێسای قەدەغەی هات و چوو ، لەنێو شەقامەکانی پێتەخت ڕێپێوانیان بەڕێوە برد و چوونە نێو کۆشکی سپی.

ناڕەزایەتییەکان لە بەنگلادش دوای ئەوە دەستیپێکرا کە دادگەیەک لەم وڵاتە  دەنگی دا بە یاسای پشکی ئیش وکاری دەوڵەتی بۆ نەوەی ئەو کەسانەی کە ناودێرکراون بە  خەباتکارانی ئازادی کە لەشەڕی سەربەخۆیی ساڵی 1971 بەدژی پاکستان شەڕیان کرد بوو .

سەرپەیڤ