ئاب 10, 2024 15:14 Asia/Tehran

پۆلیسی ئینگلیز ڕایگەیاند کە لەڕەوتی نائارامیی و گۆڕانکارییەکانی توندوتیژانەی لایەنی راستی توندڕەو لەو وڵاتەدا، زیاتر لە ٧٠٠ کەس قۆڵبەست کراون.

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئینگلیز ڕایانگەیاند، تائێستا لەماوەی چەند حەوتە نائارامی و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەو وڵاتە، ٣٠٢ کەس بەتاوانی سەرهەڵدان تۆمەتبار کراون. هەروەها پێ دەچێ بۆ سەدان کەس لە گیراوانی ئەم دواییە لە ئینگلیز بڕیاری زیندان دەربکرێ.

هەروەها پێ دەچێ، بە پەرەی ناڕەزایەتی دەربڕینە شیمانەییەکانی لایەنی راستی توندڕەو لە ئینگلیز، ئاستی توندوتیژییەکان لەو وڵاتەدا زیاتر بێ. پۆلیسی ئینگلیزیش کە بەەوڕووی هەڕەشەی ناڕێکی و بێ نەزمیی گشتیی کەم وێنەیە لە دەسپێکی نائارامییەکان لە ساڵیدا٢٠١١دا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە، زیاترین هێزی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە گرژییەک، تەیار وئامادە کردووە.

توندوتیژیی لە ئینگلیز پاش بڵاوبوونەوەی زانیاریی هەڵە لەبارەی گومانلێکراوی هێرش بە چەقۆ لە "سوس پۆرت" کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ منداڵی کچ، دەسپێبوو.

لەلایەکی دیکەوە سەرباری ئەوەی کە ئاستی نائارامیی و ناڕەزایەتییەکان لە ئینگلیز بڕێک سوکتر بووە، بەڵام خاوەن پیشەکان و خەڵکی ئەو وڵاتە هەروا لە ترس و تۆقان دان و ناوەندە بازرگانییەکان، زەنگی مەترسیان لێداوە.

سەرپەیڤ