وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا: پێشڕەویی ئوکراین لە ناوچەی کۆرسک بەرپەرچ درایەوە
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی بەرپەرچدرانەوی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ئوکراینی کرد لە ناوچەی کۆرسک هەڵکەوتوو لە خاکی ڕووسیا.
یەکینەکانی گرووپی شەڕی باکوور و هێزە یەدەگەکانی ڕووسیا، هەوڵەکانی ئوکراین بۆ پێشڕەوی لە ڕێگای هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی سوپا لە نزیکی ئایواشکاڤۆسکۆی، مالایا لۆکنیا و ئۆلگاڤکای ناوچەی "کورسک"ـیان بەرپەرچ دایەوە. هاوکات ئەم وەزارەتخانەیە باسی هێرشی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی سەرسنووریی سوومی لە ڕۆژهەڵاتی ئوکراینی کردووە. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا سەرجەم کوژراو و بریندارانی هێزەکانی ئوکرایین لە ناوچەی کۆرسک گەیشتۆتە هەزار و ١٢٠ سەرباز و زیاتر لە ١٤٠ یەکەی سەختئامێری زرێیش تیاچوونە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سۆخۆ-٣٠ و سۆخۆ -٣٥ شەوی ڕابردوو هێرشیان کردۆتە سەر یەکە ئوکراینییەکان لە ناوچەی کۆرسک و پاش تیابردنی هەموو ئەو هێزانە بە سەرکەتووویی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەکانیان.