بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن: وەڵامی بەرەکانی خۆڕاگری حەتمییە
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وتی: دوژمنی زایۆنی لە کەشێکی پڕترس و تۆقان چاوەڕێی ئۆپەراسیۆن و وەڵامی حیزبوڵا بۆ سەندنەوەی تۆڵەی تیرۆری شەهید فواد شوکر و وەڵامی ئێران بە جەنایەتی تیرۆر کردنی شەهید ئیسماعل هەنییەیە.
"سید عبدالملک بدرالدین" وتی: بەرەی حیزبوڵڵا بەردەوام دەبێ لە چالاکییەکانی و دوژمنی ئیسراییلیش دانی ناوە بەو زەبر و زیانەی قورسەی کە لێیکەوتووە بە هۆی هەڵمەتەکانی ئێمەوە.
ناوبراو جەختی کرد: دوژمن لە کەشێکی پڕ ترس و تۆقان چاوەڕێی هەڵمەت و وەڵامی حیزبوڵلا دەکات بۆ تۆڵەسەندنی تیرۆری شەهید فواد شوکور کە ئەو وەڵامە حەتمییە. دوژمنی زایۆنی هەروەها چاوەڕیی وەڵامی ئێرانە بە جەنایەتەکەی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنییە و زۆربەی کۆمپانیاکانی گەشتی ئاسمانی گەشتەکانیان بەرەو ئیسرایی یان لەوێوە هەڵپەساردووە . ڕەوشی ئابووریی دوژمنی زایۆنیش تەواو شێواوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاند: وەڵامەکە بێگومان تاڵ و بەژان دەبێ و پلانداڕشتن بۆ ڕێک و پێک و بێ کێشە بوونی هەڵمەتەکە هۆی دواکەوتنییە. وەڵامدانەوەی بەرەکانی خۆڕاگری حەتمییە و نیگەرانیی و چاوەڕوانی دوژمنیش بەشێک لەو وەڵامەیە. بەدرەدین دەستی دایە پەسندانەوەی هەنگاوی دژەزایۆنیی کۆلۆمبیا و وتی: سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا پێشی گرتووە بە هەناردەکرانی بەردەخەڵوووز بۆ ئیسراییل بۆ ئەوەی دەستی نەبێ لە جەنایەتی دژ بە گەلی فلەستین ، ئەوە لە کاتێکدایە کە ژمارێک ڕژێمی عەرەبی بەردەوامن لە هەناردە کردنی میوە و خۆراک بۆ ئیسراییل.