هێزگەی ئەتۆمیی زاپرۆژیا و کۆرسک ئامانجی پەلاماری تیرۆریستانی ئوکراینی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ هێزگە ئەتۆمییەکانی زاپرۆژیا و کۆرسک بوونەتە ئامانجی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی کییەف.
ماریا زاخارۆڤا وتی: هێزگە ئەتۆمییەکانی زاپرۆژیا و کۆرسک بوونەتە ئامانجی هەڵمەتە تیرۆریستییە جەنایەتکارانەکانی ئوکراین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی کە کییەف لە جبەخانەکانیدا پلان و گەڵاڵەی بەربڵاوی هەیە بۆ چالاکیی تیرۆریستی، لە تەقاندنەوەی ژێرخانە ناسەربازییەکان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی بگرە تا تیرۆریزمی ئەتۆمی.
"ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی باروودۆخی ناوچە سەرسنوورییەکانی وڵاتەکەی ، باسی هەوڵە بێ دەسکەوتەکانی هێزەکانی ئوکراینی کرد بۆ پەلاماردانی هێزگەی ئەتۆمیی کۆرسک و وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پشکێنەر دەنیرێ بۆ لێکۆڵینەوە لەم بارەوە.
پێشتریش وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە ئوکراین بەنیزە پەلاماری هێزگەی ئەتۆمیی کۆرسک بدات ، پێیشیداگرت ئاگرکەوتنەوە لە تاوەری فێنککەرەوەی هێزگەی زاپرۆژیایش نیگەرانییەکی زۆری بە دواوە بووە.